راگهیاندنى قائیمقامیهتى قهزای سلێمانی بڵاوی كردهوهتهوه كهرێككارهكانی خۆپارێزی لهپارێزگای سلێمانی توندتر دهكرێنهوه
ئەندامێکی لیژنەی باڵای قائیمقامیەت رایدەگەیەنێت: پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەمو ئەو شوێنانە دەکرێت پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن.
شێنێ عەتار، ئەندامی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەمو ئەو شوێنانە دەکەن پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن.
وتیشی: پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە لەرێی سەردان و هۆکارەکانی راگەیاندنەوە سەرجەم شوێنەکان ئاگادار کراونەتەوە کە پێوستە دوکان و بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکان دەماک و مادەکانی پاکژکردنەوە (تعقیم) لە شوێنەکانیان دابنێن و سەرجام کارمەندەکانیان و ئەو هاوڵاتیانەشی رویان تێدەکەن بەکاری بهێنن.
رونیکردەوە: پابەند بون بەرێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکە لەهۆکارە بەهێزەکانی رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە پێویستە هەمومان پابەند بین و سەلامەتی خۆمان و ئازیزان و خۆشەویستانمان بپارێزین.
سەبارەت بە سزای ئەو شوێنانەی پسوڵەی سەرپێچییان بۆدەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، دەسەڵاتی تەواوی داوە بە لیژنەکانی قائیمقامیەت سەرپێچیکاران روبەروی رێکاری یاسایی توند بكەنەوە
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.