ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی دا.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه داوایان ده‌كرد كه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات،ئه‌وكاته حكومه‌ت 320 ملیاری دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌دژی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه ، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به 12 ترلیۆن دینار و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سندكرا.
شایانی باسه پێشترفراكسیۆنه كوردییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه به‌مه‌رجی ئه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده بن كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.