وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیكرده‌وه هیچ جۆره ڤاكسینێكی دژه كۆرۆنا هاورده ناكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كه‌ن دووپاتیشی كرده‌وه به مه‌به‌ستی هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیاتر له سه‌د ملیۆن دۆلاریان له خه‌زێنه‌ی رێكخراوه‌كه داناوه.
روونیشی كرده‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین ده‌كات و له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی هه‌ر جۆره ڤاكسینێك عێراق پێش سه‌رجه‌م وڵاتان هاورده‌ی ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان له ئێستادا هه‌ردوو كۆمپانیای بواری ده‌رمانسازی ئه‌ڵمانی ـ ئه‌مه‌ریكی بیۆنتێچ و ڤیزێر سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنان به رێژه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی سێسه‌د ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یان كردووه و عێراقیش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه ده‌یان ملیۆن دانه‌ی هاورده بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.