دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ستیپێكردووه و له ئێستادا له كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی یان قەرزکردن به‌رده‌وامه.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای قەرز، بەردەوامە نه‌هرۆ مه‌حموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكڕاتی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ی په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانیشتنی بیست و یه‌كی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان ده‌ستیپێكردووه و بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی دانیشتنەکەدا، پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی یان قەرزکردن تاوتوێ ده‌كرێت بۆ دەنگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.