وەزیری شارەوانی بۆ بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی شاری دهۆك كۆ بووەوە
وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە (11/11/2020) لەگەڵ دەستپێكی دەوام، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گەیشتە شاری دهۆك و لەلایەن عەلی تەتەر پارێزگاری شارەكە پێشوازی کرا و دواتر لەسەر كۆمەڵی بابەتی پەیوەست بە خزمەتگوزاری، گفتوگۆی چڕیان كرد.
ساسان عەونی پێی ڕاگەیاندن: "بناغەیەكی سەرەكیی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەموو دەڤەرەكان یەكسانییە و هەرگیز جیاوازییەك لە نێوان شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە ناكەین، ئەگەر هەندێك جیاوازیش لە هەر جومگەیەك دروست بووبێت، بەپێی یاسا و ڕێنمایییەكان چاكی دەكەین.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی جەخت لەسەر هەموو جومگەكانی خزمەتگوزاریی شارەكە كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەڵێنی پێ دان كە هەرچی لە دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری دهۆك كەمتەرخەمیی ناكەن.
ساسان عەونی ڕاشی گەیاندووه ، گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە جێبەجێكردنەوە، ئەمەیش وا دەكات شارەوانییەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوازرییەكانیان، دەستیان كراوەتر بێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.