وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ی ئه‌مرۆی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له‌شاری هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت كه‌لەگەڵ رێز‌و پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دیارە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کار‌و وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش. تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت كه ئێمە نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.