Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 06:15

به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 44 دۆلار و 4سه‌نت

oil iraq
کوردستان TV
100%

به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ٤٤ دۆلار و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی نه‌وت تا ٤٤ دۆلار و ١١ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت ته‌واو كرد، كاتژمێر ٠٩:٢٠ به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ رێژه‌ی سه‌دا ٠،٩٩ به‌رزبوونه‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ٤٤ دۆلار و چوار سه‌نت و به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤١ دۆلار و ٨١ سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا.

به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی كۆمپانیای "Pfizer"ی ئه‌مریكی و كارگه‌ی ده‌رمانی "BioNTech"ی ئه‌ڵمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژبه‌ كۆرۆنا رۆڵی ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیادبوونی نرخی نه‌وت هه‌بووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.