راگهیاندنى شارهوانی ههولێر بڵاوی كردهوه كهئۆتۆمبێلێك كرێكارێكی كرده قوربانی و گیانی لهدهستدا
شارهوانی ههولێر بڵاوی كردهوه كهسەرەرای بەردەوامی لە کارکردن و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و شاربە پاککردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانە لە ئەنجامی تیژڕۆیی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی کرێکارێکی پاککەرەوەی کردە قوربانی
راگهیاندنى شارهوانی ههولێر رایدهگهێنێت كه ئەمڕۆ چوارشەممە 11/11/2020 کرێکارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەناوی (دارەوان اسماعیل فتاح) لەکاتی ئەرکی خاوێنکردنەوەی شەقامی ۱۰۰مەتری لە ئەنجامی تیژ ڕۆیی شۆفێرێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
راگهیاندنى شارهوانی ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه کرێکارەکە تەمەنی 28 ساڵە وخێزاندارە و خاوەنی 3 منداڵە و کرێکاری کۆمپانیای قەدەرە.
راگهیاندنى شارهوانی ههولێر ئاماژهی بۆ ئهوهش كردهوه كه داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەین خێراییان کەمبکەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی کە هاتووچۆی هاوڵاتیان و کارکردنی کرێکارانی لەسەرە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.