دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا -ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئه‌و پۆسته گرنگه ده‌دات به یه‌كێك له لایه‌نگره نزیكه‌كانی.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا رانه‌گه‌یه‌ندراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، كاندیدی پارتی دیموكرات، جۆ بایدن هه‌ڵبژاردنه‌كانی بردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوای یاسایی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی چه‌ند ویلایه‌تێك، پێشكه‌ش كردووه.
له ئێستاشدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه دۆناڵد تره‌مپ پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گرنگ له FBI و CIA ئه‌نجام بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌وه‌كاله‌ت ئه‌نتۆنی تاتا-ی خستووه‌ته جێی مارك ئێسپه‌ر كه یه‌كێكه له لایه‌نگره نزیكه‌كانی .
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، دوای لهكارلابردی ئێسپه‌ر، جێمس ئه‌ندرسۆن، جێگری راوێژكاری سیاسه‌تی ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
دوای جێمس ئه‌ندرسۆن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند به‌رپرسێكی زۆری پنتاگۆن ده‌ست له كار بكێشنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.