مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گفتۆگۆ ده‌كه‌ن و شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراقیش گه‌یشتنه ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
دوێنێ سێشه‌ممه عه‌بدولئه‌میر یاڕه‌ڵڵا،سوپای سالاری عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشتنه ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه بڵاویكردۆته‌وه كه سه‌ردانه‌كه له‌پێناو گفتوگۆكردن بووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به تایبه‌تی له بواره‌كانی سه‌ربازی و گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی سعوودیه و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق .
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د بن سه‌لمان،جێنشینی سعوودیه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی سعوودیه دا هاتووه كه مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌میانه‌ی كۆبووه‌كه‌دا به پێویستیان زانیوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌ی پێ بدرێت.
هاوكات فوئاد حوسێن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه كه گفتوگۆكانی ئه‌مداوییه‌ی نێوان به‌غداو ریاز به‌رهه‌مداربووه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه كردووه كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر له‌نێوان عێراق و سعوودیه ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه له چه‌ند رۆژی رابردوودا میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه سعوودیه به نیازه له بیابانه‌كانی ئه‌نبار تا ده‌گاته پارێزگاكانی موسهنناو نه‌جه‌ف به‌سره،وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له‌و ناوچه ئه‌نجام بدات،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتی سعوودیه ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ی عێراقی لێكهوتهوه وبهداگیركردنی به‌شێكی عێراقییان لێكدایه‌وه،چاودێرانی سیاسی ناوچه‌كه‌ش پێیان وایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه ده‌چێته قۆناغێكی نوێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.