کاروان رەزا، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا سیستمی"5G"ی نەخراوەتەکار و مۆڵەتی کارکردنیشی پێنەدراوە، بۆیە لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل هیچ پەیوەندییەکی بە ئینتەرنێتەوە نییە.
کاروان رەزا هۆکاری لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل رووندەکاتەوە و رایدهگهێنێت:ئەوە تەنیا پارازێتە بۆ لەکارخستنی کۆنترۆڵ لەلایەن کەسانێکەوە دروستدەکرێت.
کاروان رەزا گوتیش ئەو پارازێتە ناتوانرێت بخرێتە سەر شارێکی گەورە، بەڵکو تەنیا لە گەڕەکێک دروستدەکرێت.
داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات لەو حاڵەتەدا شوێنەکان دەستنیشانبکەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.