لەنوسراوێكدا كه واژووی د.ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و هاتووه ئەو فەرمانبەرانەی نەگەڕاونەتەوە لە دەرەوەی وڵات بۆیان دەكرێت بە مۆڵەتی ئاسایی بەپێی مۆڵەتی كۆكراوەیان تا 31-12-2020، بەڵام ئەگەر مۆڵەتی كۆكراوەیان نەبوو بە مۆڵەتی بێ موچە بۆیان هەژمار دەكرێت و دوای ئەوەش ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان (فصل) دەكرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن.
ده‌شڵێت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەبێ مۆڵەت چوونە دەرەوەی وڵات و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە، ئەوا بەپێی بڕیاری پەڕلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە دوای تێپەڕبونی 30 ڕۆژ لە دابڕانیان لەكار و دەوام (فصل) دەكرێن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.