ئەمرۆ سێشەممه تیمەکانی لیژنەی ئابووری لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای سۆران، لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی داڕێژراوی لیژنەی ئابووری، سەردانی چڕی بازاڕ و نۆڕینگەو دەرمانخانەکانی سەنتەری شاریان کرد.
لە سەردانەكهدا زیاتر مەبەست لە چاودێری تەندروستی و سەرپێچيكارانی جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی تەندروستی بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک نۆڕینگەو خاوەن پیشە و بازاڕچی بە فەرمی ئاگادارکرانەوە بۆ سەردانی کردنیان بۆ ئۆفیسی سەرەکی لیژنەی ئابووری، ھەروەھا کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ سەرپێچيكاران ئەنجام دەدرێت.
جێی باسە له سۆران ئاستی وشیاری هاووڵاتیان و خاوەن شوێن و پیشەوەران لە ئاستێکی بەرزدایەو بەرێژەی زۆر پابەندن بە رێنماییهكانی تەندروستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.