له سوپاسنامهیهكدا بنهماڵهی د. نهجمهدین كهریم سوپاسی سهرۆك بارزانی دهكهن و ڕایدهگهیهنن: سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین له بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو.
دهقی سوپاسنامهكه:
بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ سوپاس نامە
پاش سڵاو وڕێز...
وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.
لەم سونگەیەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستیەکی باشدا بن.
خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/11/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.