مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه كردووه كه په‌له بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی بوودجه‌ی ساڵی 2021 ، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بكه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌دوای په‌سندكردنی یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: پێویسته عێراق ژینگه‌یه‌ك بێت بۆ وه‌به‌رهێنان، چونكه ئێمه پێویستیمان به‌كاراكردنی وه‌به‌رهێنان و دابینكردنی هه‌ڵی كار‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه.
هاوكات مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه هیچ رێككه‌وتنێكی جێگره‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی چین له‌ئارادا نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای خۆجێی عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.