حه‌یده‌ر مه‌جید، گوته‌بێژی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه له ھه‌فته‌ی داھاتوودا، ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له‌نێوان عێراق و سعوودیه ده‌كرێته‌وه.
حه‌یده‌ر مه‌جید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه، ھه‌فته‌ی داھاتوو ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر له نێوان عێراق و سعوودیه ده‌كرێته‌وه.
راشیگه‌یاند له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر، گۆڕه‌پانی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانیی و ده‌رگاكانی ئه‌لیكترۆنی له‌و ده‌روازه سنوورییه‌دا دروستكراون.
گوته‌بێژی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر مه‌جید باسی له‌وه‌شكردووه كه لقی بانكی عێراقی له سعوودیه ده‌كرێته‌وه و گوتی: ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ كه به‌ھۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له عێراق راگیراون، له لایه‌ن سعوودیه‌وه پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.