له مه‌راسیمێكدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا.
هاوكارییه‌كان بریتیبوون له چه‌ندین ئامێری سه‌ربازی نوێی سه‌رده‌م، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی، ١٥٠ هه‌مه‌ری سه‌ربازیی، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی نوێ و بێته‌ل و چه‌ندین كه‌ره‌سته و پێداویستی جۆراوجۆری گرنگ و نوێی سه‌ربازی و هه‌ردوو لیوای ١٤ و ١٦ی پیاده‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێ پڕچه‌ككران.
جگه له دابینكردنی هاوكارییه‌كان ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له هه‌ردوو لیوای 14 و 16ی هێزی پێشمه‌رگه، له مه‌شق و راهێناندان بۆ راهاتن و فێربوون له شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆیان دابینكراوه.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم به راگه‌یاندنی قۆناغێكی دیكه‌ی هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شانازییه‌كی دیكه‌مان پێ‌بڕا به‌ئاراسته‌ی به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانماندا له‌نێویشیاندا هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سوپای ئه‌مریكا.
گوتیشی : ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكارییانه خۆی په‌یامێكه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه به یه‌كڕیزی و پێكه‌وه كاركردن و به‌رده‌وامیدانی ئێمه به پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پاڵپشتی و پشتگیریكردنمان زیاتر و به‌رده‌وام ده‌بن به‌ڵام له په‌رته‌وازه‌ییدا ئه‌و ئامانجه هه‌رگیز به‌دی نایه‌ت، بۆیه به شانازییه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان له پرۆسه‌ی ریفۆرمی سه‌ربازیدا به‌رده‌وام ده‌بێت لێره‌شه‌وه كاركردن و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رز ده‌نرخێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.