لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، تیپه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات بۆ دوو یاری داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی پاراگوای و پیرۆ له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر
سكالۆنی هه‌ردوو یاریزان ماركۆس ئاكونیا ناوه‌ڕاستكاری سیڤیلیه‌و پاولۆ دیبالا ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتوسی له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی تانگۆ دوورخسته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانی هه‌ردوو یاریزانه‌كه، هاوكات سكالۆنی بانگهێشتی لیساندرۆ مارتینێزی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رژه‌نتین كردووه
جێگای باسه ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنی له دوو یاری پێشووی خۆی له پاڵاوتنی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئیكوادۆرو بۆلیڤیا تۆماركردوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور دایه‌و به جیاوازی گۆل له دوای به‌ڕازیلی پێشه‌نگ دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.