یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئانسو فاتێ هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه له یاری به‌رامبه‌ر ڕیال بێتیس له خولی ئیسپانیا دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات، یاریزانه‌كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی له ئه‌ژنۆی چه‌پی بۆ كرا‌و به‌و هۆیه‌وه چوار مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه
به‌مه‌ش فاتێ چووه ڕیزی هه‌ریه‌ك له یاریزانان فیلیپ كۆتینیۆ و ڕۆناڵد ئه‌راوخۆ و ساموێل ئومتیتی كه ئه‌وانیش به‌هۆی پێكان له ڕیزی بلاوگڕانا دابڕاون، هه‌ر به هه‌مان هۆكار فاتی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا داده‌بڕێ
جێگای باسه ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵه له‌م وه‌رزه‌دا له كۆی ده یاری له ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه پێنج گۆڵی تۆماركردووه‌و دوو گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.