له ئاكامی ته‌قه‌ی قه‌ناس به‌ده‌ستێكی نه‌ناسراو له ھێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌یش برینداربوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه قه‌ناس به‌ده‌ستێكی نه‌ناسراو، له رۆژئاوای شاری ھیت سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، ته‌قه‌ی له ھێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا، سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌یش برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.