سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه چوارهاووڵاتی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له گوندێكی رۆژئاوای ئه‌نبار رفێندراون.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: چه‌كدارانی داعش 4 هاووڵاتیان له گوندی نازیرهی باكووری روتبه له رۆژئاوای ئه‌نبار رفاندووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: چه‌كدارانی داعش چوارهاووڵاتییهكهیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار له قووڵایی بیابان گواستۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه وورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه نه‌خسته روو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.