دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخ رۆژئاوای به‌غدا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی گوازراوه و نهگوزارهكانی وه‌زیری پێشووی كاره‌با، لوئه‌ی جه‌واد خه‌تیب-ی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كردووه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌ت به دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی گوازراوه و نهگوزارهكانی وه‌زیری پێشووی كاره‌با، لوئه‌ی جه‌واد خه‌تیب-ی ده‌ركردووه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته‌ی كه ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشووی كاره‌با له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی كراوه، نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.