شێروان میرزا،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی زه‌ورا-ی عێراقی راگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی ، وه‌زیری دارایی و خالید به‌تال،وه‌زیری پلاندانانی عێراق و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بهرێوهچووهو تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی و بوودجه‌ی ساڵی 2021 كراوه.
هه‌روه‌ها شێروان میرزا: ده‌ڵێت: رێككه‌وتنیش كراوه له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی په‌سند بكرێت و دوای ئه‌مه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
میرزا روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ست نیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سند بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.