نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردهوه كه دوای کۆبوونەوەی لە گەڵ نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی دووشەممە رێککەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نووسراوێکی ئاراستەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە نووسراوەکەدا داوای کردوە لە پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی دا حکومەت پابەند بکرێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.