دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بڕیارێك مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لادا و كریستۆڤه‌ر سی میلله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری له شوێنی ئیسپه‌ر ده‌ستنیشان كرد.
كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، خۆشحاڵم كە كریستۆڤەر میلـلەر بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت، بڕیارەكەش راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ترەمپ سه‌باره‌ت به لابردنی وه‌زیری به‌رگری نووسیوویه‌تی، ئیسپەر كۆتایی هات و سوپاسی دەكەم بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشی كرد.
سەرۆكی ئەمریكا كە تەنها سێ ڕۆژە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی دۆڕاندووە، لە تویتەكەیدا نووسیویەتی "خۆشحاڵم بە دەستنیشانكردنی كریستۆڤەر سی میڵەر بەڕێوەبەری ڕێزداری ناوەندی نیشتمانیی نەهێشتنی تیرۆر، وەك بریكاری وەزارەتی بەرگری و دەمودەست دەستبەكاربوونی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.