لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی چەكدارانی پ.ک.ک و هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە د. رێبوار بابکەیی ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ك رایگەیاند
كە پەكەكە خۆی سەپاندووە لە ناوچەكە و كیشەو گرفت بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە یان بە وەكالەت بۆ وڵاتێكی دیكە هەوڵی داوە تەگەرە و كۆسپ بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكات .
روونیشیكردەوە كە پەكەكە هێزێكی بیانییە ، بۆیە بەردەوام لە لایەن وڵاتانی جیهان ئیدانە دەكرێن و بە هێزێكی تیرۆر ناسراون باشووری كوردستان بەشێكی ئازادكراوە و حكومەتی هەرێم هەیە ، بوونی پەكەكە لەو ناوچانە بۆتە هۆی ئاوارەبونی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو ناوچانەی كە تیایدان ، زیان بەر كشتوكاڵ و ئابووری ئەو ناوچانە كەوتووە .
ئاماژەی بەوەشدا كە پەكەكە باوەری بە نەتەوەی كورد و مافەكانی ئەو گەلە نییە ، باوەڕی بە نیشتیمانخوازی نیە ، باوەڕی بە ئالای كوردستان نییە ، بڕوایان بەوە نیە بەشێكی كوردستان سەربەخۆیە ، بڕوایان بە ریفراندۆم نیە . راشیگەیاند كە تەقاندنەوەی بۆڕی نەوت و شەهیدكردنی پیشمەرگە ، زیاتر وا دەكات پەكەكە گۆشەگیر بكات و كردەوەكان زیاتر دوژمنكارانەیە بەپێی یاسای ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی .
ئەوەشی خستە روو كە بە چ یاسایەك پەكەكە دەتوانێ بێتە شەنگال؟ شەنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان و لێك جیانابنەوە . سەلمێندراوە بۆ خەڵكی ناوچەی شەنگال بوونی پێشمەرگە لەو ناوچەیە ئارامی بەخشیوە ، لە گەڵ هاتنی ئەو خەڵكە نامۆیە تەواوی رەوشی ناوچەكە شێواوە .
روونیشیكردەوە كە بەشێك لەو هێزانەی كە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسی و حكومەتی هەرێمی كوردستان مەخابن بەرپرسیاریەتی هەڵناگرن لە ئیدانەكردنی ئەو كردەوانەی كە پەكەكە ئەنجامی دەدات ، بە شەرمنانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسانە دەكەن .
بڕیاری سەرۆك بارزانی بۆ تەحریم كردنی شەڕی برا كوژی ستراتیژیەتێكی نەتەوەییە ، بەڵام پەكەكە كەشێكی دیكەیان دروست كرد لە پەنای ئەو بڕیارەی سەرۆك بارزانی ، حەق وابوو بیر لە بیركردنەوەو فەلسەفەی سەرۆك بارزانی بكەنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.