پۆلیسی سۆران فرۆشتنی دوو جۆر مۆبایل له شاره‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌نگی پیاوان ده‌كات به ده‌نگی ئافره‌ت به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دوو جۆر لە مۆبایل لە بازارەكانی دەڤەرەكە قەدەغە دەكات، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێنەوە، كە موبایلەكە گۆرانكاری لە دەنگ دەكات و دەنگی پیاو دەكاتە دەنگی ئافرەت یاخود بە پێچەوانەوە، ئەمەش وایكردووە كێشەی كۆمەڵایەتی لێ بكەوێتەوە.
موبایلەكە قەبارەی بچوكە و نرخی 15 هەزار دینارە و لە جۆری نۆكیایە، مۆبایل فرۆشانیش دەڵێن پێشتر خەڵك ئەمەی نەزانیوە كە ئەم جۆرە مۆبایلە گۆرانكاری لە دەنگ دەكات، بەڵام دواتر لە رێگای پۆلیسەوە مۆبایل فرۆشەكان ئاگاداركرانەوە و ئێستا فرۆشتنی ئەم جۆرە مۆبایلە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.