دادگای کەرکووک سزای ھەتا ھەتایی بەسەر دوو تاوانباری کەیسی دەستدرێژی سەر ئافرەتە خاوەن پێداویستە تایبەتەکەی پردێ سەپاند.
دواى ئەوەی ئافرەتێکى کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەدێی پردێ لە مانگی نیسانی 2020 لە لایەن دوو کەسەوە بە زۆر دەستدرێژی سێکسیان کرده سەری دواتر دەستگیرکران کەوا یهكێك لە تاوانباران چەکداری حەشدی شەعبی بوو و لە لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەیان نا.
سهبارهت به رووداوهكهش سەرۆک بارزانی لەو باریەوە ھاتە دەنگ و چەندین لێژنە لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە پێکھێنرا، له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی ئهو كردهوهی كرد.
لەو باریەوە پارێزەر ئاھەنگ ئەنور یهكێك لە پارێزەرانی کەیسی ئافرەتەکە بە کوردستان تیڤی راگەیاند دوای کارکردنی تیمی بەرگری لە کیسی ئافرەتەکە، ئەمرۆ دادگای کەرکووک لە بهرژهوهندی ئێمە بریاریدا بە پێ مادەی ٣٩٣ سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەر ھەردوو تاونبار (ئیبراھیم روکان حەسەن) و (ئیبراھیم مەحمەد شاکر) سەپاند کەوا تاوانباری سەرەکین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.