محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌رچوونی جۆ بایدنی كردبوو له‌لێدوانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌هۆكاره‌كانی پێشبینیه‌كه‌ی هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كان له جیهان و كاریگه‌ری ده‌رچوونی بایدن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كورد ده‌كات له ئیداره‌ی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه له راستیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌چوار ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك كاری كرد ره‌نگه ئه‌وه هۆكارێك بوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی من بتوانم له‌سه‌ر ئه‌و كارانه پێشبینی بكه‌م، یه‌كێك له‌وانه كێشه‌كانی ناوخۆی ئه‌مریكا خۆی بۆ نموونه كوشتنی ره‌شپێسته‌كان و جیاوازی كردن چه‌ند ساڵه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات مه‌سه‌له‌ی جیاوازی ره‌نگه‌كان و ئایینه‌كان و ئه‌مانه نه‌هێڵێت له ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مجاره دروستبوو، ڕه‌شپێسته‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان كرد كه‌ئه‌مه ره‌نگه خاڵێكی گرنگ بێت، خاڵێكی تر مه‌سه‌له‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و مه‌سه‌له‌ی بڕینی پاره له ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆیه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا مه‌سه‌له‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له 230 هه‌زار كه‌سی كوشتووه له‌ناو ئه‌مریكا ره‌نگه ئه‌وانه هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت و بۆ سه‌رۆك كه به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌مریكا نۆ ملیۆن تووشبووی كۆرۆنای تێكه‌وتووه
ده‌شڵێت له‌لایه‌كی تره‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش، بۆ نموونه (یه‌مه‌ن) ی به‌جێهێشت بۆ حوسیه‌كان سوریای ڕاده‌ستی توركیا و ڕوسیا و ئێران كرد ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ تاڵیبان كۆده‌بێته‌وه ئه‌وان مه‌رجیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستان هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌مریكاش گوێی نه‌ده‌گرت لهڕاوێژكار و وه‌زیره‌كان و گۆنگرێس.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه له‌حاڵه‌تی ده‌رنه‌چوونی پێشبینیه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوونی بایدن هه‌ڵوێستی چی ده‌بوو رایدهگهێنێت من خۆم به‌ڕاستی قه‌ناعه‌تم وابوو ره‌نگه هه‌موو شته‌كانیش وه‌ك خۆی ده‌رنه‌چێت به‌ڵام من قه‌ناعه‌تم وابوو ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی كه‌من به‌دواداچوونم بۆ كرد له‌چوار ساڵی ڕابردوودا، ئه‌زموونیشم هه‌یه به‌مانه هه‌مووی من بڕوام وابوو له 100% بایدن ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌نگه كه‌سایه‌تی نێوان بایدن و تره‌مپ جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا من دڵنیا بووم كهبایدن ده‌یباته‌وه من دڵنیابووم حزبی كۆماری نایباته‌وه ئه‌وه هاتوه‌ته دی و كۆتایی هاتووه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئێمه پێمان وایه له ئه‌مریكا سیسته‌مێك هه‌یه، ئه‌م سیسته‌مه ڕه‌نگه زۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌سایه‌تیه‌كان بتوانن ڕاڕه‌وه‌كه بگۆڕن و دوای بخه‌ن و پێشی بخه‌ن و بهلایدابهرن، سیسته‌می ئه‌مریكا سیسته‌مێكه سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه وه‌ك یه‌ك ده‌ڕوات، واته هێڵێك هه‌یه كه پاراستنی ئه‌مریكا گرنگه بۆی، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌مریكا خه‌ریكبوو وه‌ك كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێده‌هات، بۆ نموونه سندوقه‌كانیان برد و ده‌نگه‌كانیان نهئهژمارد ئه‌مه له ئه‌مریكا دووره، ئه‌مریكایه‌ك داوای دیموكراسیه‌ت بۆ هه‌موو جیهان بكات و خۆی به‌و شێوه‌یه‌بێت، من خۆم پشتیوانیم له‌بایدن كردووه ڕه‌نگه بایدن هه‌م خۆی هێمن تر‌و لهسهرخۆتربێت هه‌م حزبه‌كه‌ی، خۆ حیبهكهی ترامپیش خزمه‌تی كوردی زۆركردووه له‌كاتی ڕووخاندنی سه‌دام كه ئه‌وان كاریگه‌ریان هه‌بووه. به‌ڵام بایدن كه‌سێكه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردا هه‌یه كورد ده‌ناسێت و تێكه‌ڵی هه‌یه له‌گه‌ڵیان و هاتوچۆی كوردستانی كردووه. له شه‌ڕی داعشدا هاتووه بۆ كوردستان له نزیكه‌وه چاودێری كردووه ته‌نات خاوه‌نی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عیراقه.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌ك ده‌وترێت بایدن دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كاندا هه‌یه ئایا پێت وایه دوای سوێندی ده‌ستووری و وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی وه‌ك جاران ده‌مێنێته‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاندووه له ڕاستیدا هه‌میشه لێپرسراوان له ئه‌مریكا پێش لێپرسراوێتی و دوای لێپرسراوییهتیهكهیان هه‌م داوای دابه‌شكردنی عێراق ده‌كه‌ن هه‌م داوای به‌رگری له كوردیش ده‌كه‌ن به‌ڵام كاتێك لێپرسراویه‌تی وه‌رده‌گرن هه‌ندێك جار ئه‌وه له‌بیرده‌كه‌ن، به‌ڵام من پێم وایه بایدن جیاواز بێت له‌وان، بایدن ڕه‌نگه ته‌نها ئه‌م خوله بتوانێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێت من باوه‌ڕ ناكه‌م خولێكی تر بتوانێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێت، یه‌ك خول سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ته‌مه‌ن یارمه‌تی نه‌دات من وای بۆ ده‌چم كه ئه‌مه كۆتا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بایدنه كه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره بكات له‌ناو ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و ناوچه‌یه‌ش كه كوردیش یه‌كێكه له نزكترین دۆسته‌كانی بایدن.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود راشیدهگهێنێت بایدن زۆر تێكه‌ڵ و نزیكی كورده من پێم وایه ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز له گهڵیدابن بایدن بتوانێت گۆڕانكارییه‌ك بكات بۆ نموونه ده‌توانرێت عێراق ببێته كۆنفیدڕاڵی كه كێشه‌كانی نه‌مێنێت، عیراق ئێستا له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وته ئه‌وه حكومه‌تی عێراقی چه‌ندێكه مووچه‌ی نه‌داوه و داوای قه‌رز ده‌كات، په‌رله‌مان بواری نادات كه زۆر قه‌رز بكات، واته ئێستا عێراق نه‌ماوه وه‌ك عێراق ئه‌وه‌ی كهبایدن وتویه‌تی 2007-2008 ته‌نها ئه‌وه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق بكات.
من پێم وایه له شه‌ڕی داعشه‌وه بایدن كورد ده‌ناسێت، له دروستبوونه‌وه‌ی عێراقیشدا كورد ده‌ناسێت، كورد هێزێكه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، باوه‌ڕی به‌دیموكراتی هه‌یه، واته كورد ته‌نها هێزێكه كه باوه‌ڕی به‌دیموكراتی هه‌یه كه‌هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌و ناوچه‌یه باوه‌ڕی به‌دیموكراتی نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت هێزێك هه‌بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دیموكراتی هه‌زم بكات یان باوه‌ڕی به دیموكراتی هه‌بێت كه‌ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ته‌نها كورد ده‌توانێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێی بكات، بایدن خۆیشی پیاوێكی دیموكراتییه، له‌م هه‌موو هه‌رای هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر به‌نه‌رمی قسه‌ی كرد، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی ئه‌مریكا كه ئه‌مریكا به‌مشێوه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوووی به‌ڕێوه‌چووه، واته ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دیموكراتی به‌هێزتر بێت ته‌نها كورده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بتوانێت دیموكراتی هه‌زم بكات
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود راشیگه‌یاند: كورد ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ بایدن دا هه‌یه‌تی له‌بواری دبیبلۆماسیدا كورد ده‌بێت زۆر چالاكتربێت له‌جاران له‌بواری دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه‌ی كه‌هه‌یه‌تی پێشتر بتوانێت كۆی بكاته‌وه و بیمهیهنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م چوارساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بایدندا بیگونجێنێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت: من پێم وایه بایدنیش و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی تریش له ئه‌مریكا زۆربه‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی كورد ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات زۆربه‌یان ناڕازی بوون لهتیوتهری خۆیان قسه‌یان كرد، به‌دڵنیاییه‌وه بایدن یه‌كێك بوو له‌وانه، سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تی كوردی پێم وایه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كورد خۆیه‌وه هه‌یه كه‌ئایا كورد چه‌ندێك ده‌توانێت پێداگری بكات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڵام من پێم وایه بایدن له‌و چوار ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ده‌كات كه پێشبینی ناكرێت، پێم وایه پشتیوانی له كورد ده‌كات پشتیوانی له‌گه‌لانی ژێرده‌سته ده‌كات، حزبه‌كان له ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن نه‌ك له‌گه‌ڵ میلله‌تان به‌ڵام من پێم وایه بایدن جیاوازه له‌وان.
به‌بڕوای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، دوای هه‌ڵبژاردنی بایدن، گۆڕانكاری به‌گشتی له‌جیهاندا ڕووده‌دات، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی بایدن یان ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت له‌گه‌ڵ ڕوسیا و له‌گه‌ڵ چین به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ئابووری له‌گه‌ڵ چین- دا بڕوا ناكه‌م به‌وشێوه‌یه بمێنێت، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ 5 +1 ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌وروپا و ئهمهریكاو ئێران، وه ڕه‌نگه چاو به مه‌سه‌له‌ی سوریا بخشێننه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی عێراق و زۆربه‌ی وڵاته‌كانی تر ئه‌مانه من پێم وایه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت بێجگه له‌ناوخۆی ئه‌مریكاش كهههوڵدهدات كۆمه‌ڵێك جیاوازی دینی و مه‌زهه‌بی كه له‌م چوار ساڵه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه نه‌هێڵێت.شتێك دروست بووه له‌نێوان ڕه‌شپێسته‌كان و سپی پێسته‌كان ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه نه‌هێڵێت. وهههوڵدهدات ئابوری خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و باشترببات، هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ئاشتی و هێمن كه‌ره‌وه‌ی پێوه دیاربێت هه‌وڵیش ده‌دات وڵاتانی سه‌رده‌ست و به‌هێز گه‌لانی ژێرده‌سته له‌ناو نه‌به‌ن و نهیچهوسێننهوه وه‌كو ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.