مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قەڵاتەپە سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسوکاری کەسیان لەماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە .
مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان ده‌شڵێت بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک و برایەکی ناوبراو بەند کراون .
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەوەی کەئ ایا ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
تێبینی - وێنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌ڕووداوه‌كه‌وه نیه وه‌رگیراوه..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.