بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بڵاوی كردهوه كه لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیهكهمان لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھوی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.
بهرێوهبهرایهتیهكه راشیدهگهێنێت ، لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.