شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت پرۆسه‌ى چاكسازی له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا به‌رده‌وامه و تا دروست كردنى هێزێكی نیشتیمانی سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆ ناوه‌ستێت
ئه‌م وتانه‌ى وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌میانی پێشوازی كردنى بوو له کۆڵۆنێل ستیڤ پەکەرینگ، راوێژکاری سەربازی لەکونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌بووه
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش بڵاوی كردهوهتهوه كهلەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا وه لەبارەی دواین هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن كه راوێژکاری سەربازی لەکونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر، ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت و لایەنە سیاسیەکان روونکردەوە، کە پشتگیری و پاڵپشتی سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.
ستیڤ پەیکەرینگ، دووپاتی هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانی سوپای بەریتانیای لەدۆسیەی چاکسازی و پڕۆسەی مەشق و راهێنانەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی هاوپەیمانانی بەگشتیی و هێزەکانی بەریتانیای کرد، کە رۆڵی بەرچاو کاریگەریان لەسەر خستنی پڕۆژەکەی چاکسازیدا هەیە.
ستیڤ پەکەرینگ، کە لەئێستادا سەرپەرشتیی و چاودێری جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی وەزارەت دەکات، هەوڵەکانی خۆی و ووڵاتەکەی چڕکردۆتەوە بۆ سەرخستنی تەواوەتی رێفۆرمی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: کاروانی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی هەیەو ئەنجامی باشیشیمان بەدەستهێناوەو بەئیرادەی بەهێزەوە تا دوا ئامانج ، “کە دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی سەردەمی سەربەخۆیە”، بەردەوام دەبین.
دارشتتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.