ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهێنێت ئێستا یاسای کورتهێنانی بوودجە بووەتە ڕۆژەڤی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی عێراق دەیەوێ بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتوو قەرز بکات،
هندرین لەزگین دۆسکی به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاندووه كهئێستا هەموو فۆکس لەسەر ئەو یاسای قەرزەیە لە پەرلەمان و حکوومەتیش سەرقاڵی ئەو یاسایەیە کە چۆن لە پەرلەمان دەرچوێندرێ، چونکە مووچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دوا کەوتوون.
دهشڵێت خوێندنی دووەم بۆ یاسای کورتهێنان کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەو یاسایەیە بۆ ئەوەی حکوومەت قەرز بکات بۆ دابینکردنی ئەم سێ مووچەیەی ئەمساڵ تاوەکو ساڵی دابێت و دواتر بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت.
هندرین لەزگین دۆسکی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه یاسای کورتهێنان بریارە لە کۆتاییی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو بڕە قەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پشکی تێدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.