بریار وایه پێش نیوه‌ری ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9 ى 11 ى 2020 ، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سه‌رئاستی باڵادا كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاڤڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارت و ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.