وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھوی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.
ڕاشیگهیاند: لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.