رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه كه میلانیا تره‌مپ،خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، داوای جیابوونه‌وه بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ستیڤانی وۆڵكۆف گه‌وره‌ی راوێژكاری پێشووی میلانیا ده‌ڵێت: میلانیا تره‌مپ و دۆناڵد هه‌ریه‌كه‌و ژووری جیا جیایان له‌نێو كۆشكی سپی‌دا هه‌بووه، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان ته‌نها وه‌ك گرێبه‌ستێك ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئۆمارۆسا مانگیلۆت نیومان، راوێژكاری پێشووی تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی ماوه‌ی پانزه ساڵی خایاند، به‌كرده‌وه كۆتایی هاتووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: میلانیا خوله‌كه‌كان ده‌ژمێری كه تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێ، ده‌توانێ داوای جیابوونه‌وه بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.