وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند ، سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، سێ تیرۆریستیان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیر كردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكرابوون.
باس لهوهشكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌داناوه كه له ساڵانی نێوان ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ سێزده كرده تیرۆریستییان له پارێزگای كه‌ركووك بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.