سوپای عێراق رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنێكی به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی و به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێك به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له زنجیره چیاكانی مه‌كحول و خانووكه باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستی پێ كراوه.
باس لهوهشكراوه كه ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدرال، دژه‌تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو ھه‌ر له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، پشتیوانی ئاسمانیی له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش دابین كراوه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له كاتێكدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق داعش-یان له ناوچه‌كان شكستپێھێناوه و شاره‌كانیان ئازادكردووه، به‌ڵام شانه نووستووه‌كانی رێكخراوه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ھێرشه‌كانیان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.