له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سێی تشرینی یه‌كه‌مدا و هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ٤٦هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، چاوه‌كان خراونه‌ته سه‌ر جێگره‌كه‌ی سیناتۆر كامالا هاریس.
هاریس-ی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵان وه‌ك یه‌كه‌م ژنی ره‌ش پێستی به‌ره‌گه‌ز هیند و كاریبی ناوی چووه مێژووه‌وه كه له مێژووی ئه‌مریكادا بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه.
هاریس ساڵی ١٩٦٤ له شاری ئۆكلاند له دایكێك كه له هیندستانه‌وه چووه‌ته ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی خوێندنی بایۆلۆجی و باوكێكی ره‌ش پێست كه پرۆفیسۆری ئابوورییه و له جامایكاوه چووه‌ته ئه‌مریكا بۆ خوێندن له دایكبووه، هاریس یاسای خوێندووه و ساڵانێكه زۆر له سان فرانسیسكۆ داواكاری گشتیی بووه.
هاریس له ساڵی ٢٠١٠دا یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ سیاسه‌ت هه‌ڵنا و، بووه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كالیفۆڕنیا، به‌وه‌یش بووه یه‌كه‌م ره‌ش پێست و یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌و ویلایه‌ته‌دا ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت. هاریس له ساڵی ٢٠١٤دا و له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ویلایه‌ته‌كه‌دا دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه و، دوای چوار ساڵ له ساڵی ٢٠١٦دا له میانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌سه‌ر بازنه‌ی كالیفۆڕنیا چووه كۆنگرێس و بووه یه‌كه‌م سیناتۆری به‌ره‌گه‌ز ئاسیای باشوور و دووه‌م سیناتۆری ره‌ش پێست.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠دا، هاریس بووه پاڵێوراوی كاندید پارتی دیموكراته‌كان و له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كاندا شكستیهێنا، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن بووه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان له ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا هاریس-ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك دیاری كرد.
دوای چوونی بۆ كۆنگرێس، هاریس یه‌كه‌م جار ناوی به‌و كاردانه‌وه‌یه بیسترا كه نیشانی‌دا به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ٢٨ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧دا واژووی كرد، كه گه‌شتی له حه‌وت وڵاتی موسوڵمانه‌وه بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كرد.
هاریس له ٢٠١٧دا درێژه‌ی دا به هه‌ڵوێستی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كابینه و دامه‌زراندنه باڵاكانی تره‌مپ و، له ٢٠١٨‌دا وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌ڵبژێردرا و، رۆڵی چالاكی هه‌بوو له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ٢٠١٦دا.
هه‌روه‌ها هاریس له پاڵ ئه‌ندامێتی له لیژنه‌ی دادوه‌ری، له هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی پیران و كاروباری ده‌وڵه‌ت، لیژنه‌ی هه‌واڵگریی و لیژنه‌ی بوودجه‌دا كاری ده‌كرد.
هاریس كه باوه‌ژنی دوو منداڵه، دوای ئه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای وه‌رگرت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاری كاریگه‌ر بكات له‌سه‌ر مافه‌كانی مه‌ده‌نی و نادادپه‌روه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستیی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له كاتێكدا مشتومڕی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ٢٠٢٠، جۆ بایدن-ی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵان كه به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی مێژووی ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كاندید نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا له ئێستاوه ناوی هاریس به‌هێزترین كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ٢٠٢٤ی ئه‌مریكا.
هاریس، وه‌ك جێگری ٤٦ ـه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١دا له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا سوێندی یاسایی ده‌خوات و، ده‌ست به‌كار ده‌بێت .
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆبایدن له میدیاكان بڵاوده‌بێته‌وه، كامالا هاریس له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ جۆبایدن ده‌كات و ده‌ڵێت: جۆ ئه‌نجاماندا،تۆ ده‌بیته سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.