Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 04:19

سلێمانی .. چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی کاره‌با جێبەجێدەکرێت

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری چه‌ند محه‌ویله‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوشاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (180.989.600) سەدو هەشتا ملیۆن و نۆسەدو هەشتاونۆ هەزارو شەش سەد دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له‌سنوری له‌ناوشاری سلێمانی پرۆژەیەكی كاره‌با جێبەجێدەكرێت و كه‌ بریتیه‌ لە:-
-چارەسەکردنی کێشەی محاویلەی 8ی فیدەری 106 وێستگەی راپەرین.
-راکێشانی کارەباو دانانی محاویلە بۆ گەرەکی ئیبراهیم ئەحمەد ژمارە 701 کەرتی 2ی قرگە.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ فیدەری 264 لەئیبراهیم احمد.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 19+20ی فیدەری 313 وێستگەی ناوەندی شار.
-چارەسەرکردنی کێشەی محاویلەی 12 فیدەری 39 لەگەرەکی ئازادی.
-چارەسەرکردنی محاویلەی 10+11 دانانی محاویلەی مساعد لەسەر فیدەری 312 گەرەکی ئیسکان.
-دابینکردنی محاویلەی مساعد بۆ گەرەکی عەلی کەمال محاویلەی 8 فیدەری 43 وێستگەی ئەزمەر.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 17 فیدەری 407 وێستگەی کوردسات لەسلێمانی.
پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (75) رۆژی كاركردندا تەواو بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.