له گه‌ری نۆیه‌می خولی لالیگای ئیسپانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی قادیشی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوبهكی هه‌شت جواو فلیكسی پورتوگالی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ كرده‌وه
له خوله‌كی بیست‌و دوو ماركۆس لۆریێنتی ئیسپانی گۆلی دووه‌می رۆخی بلانكۆسی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو، له گێمی دووه‌میش خاوه‌ن مال ئاستیان باشتر بوو توانیان دوو گۆلی تر تۆمار بكه‌ن لویس سوارێزی ئۆرگوایی له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك گۆلی سێیه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد
ئینجا جواو فلیكس له دوا خوله‌كی یاری گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی دیگۆ سیمیۆنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و یانه‌ی قادیشیش خاوه‌نی چوارده خاله‌و له‌پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.