ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 8-11-2020 ئاواره‌كانی شه‌نگال له كه‌مپی چه‌مشكۆ له دژی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه‌دا خۆپیشاندانێكیان سازدا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاواره‌كانی شه‌نگال داواكاربوون هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه نێو شه‌نگال، تا خهڵككه بتوانن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و حه‌شدی شه‌عبی رێگرن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هاوكات خۆپیشانده‌ران خۆشاحاڵن به رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و ده‌شڵێن: په‌كه‌كه رێگا نادات خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.