دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانی، سەرۆکی یەکێتیی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان دادوەری خانەنشین و جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان شه‌وی رابردوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانی زیاتر له 3 هه‌فته تووشی كۆڕۆنا ببوو به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ته‌ندروستیه‌وه شه‌وی رابردووش له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستدا
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا دادوەر بەنگین قاسم محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوری هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی د. محەمەد سلیڤانەیی دادوەری خانەنشین و جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی له خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد
له‌پرسه و سهرهخۆشیهكهدا هاتووه: بە خەم و دڵگرانیەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر د. محەمەد سلیڤانەیی، دادوەری خانەنشین و جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان‌مان پێگەیشت.
دادوەر بەنگین قاسم محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوری هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت، بەناوی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و خزم و کەسوکارو تەواوی دۆستانتان دەکەین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌وه كه لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و کەسوکاری ببەخشێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.