ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٥٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری "Worldometer"، ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٠ ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و ٤٧٤ حاڵه‌ت.
زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه به ١٠ ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٣٨٦ حاڵه‌ت له ئه‌مریكا تۆماركراوه.
دوای ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیان به‌و په‌تا جیهانیه تۆماركردووه به‌مشێوه‌یه‌یه؛ هیندستان (هه‌شت ملیۆن و ٤٩٥ هه‌زار و ٢٧١)، به‌ڕازیل (پێنج ملیۆن و ٦٣٦ هه‌زار و ١٨١)، رووسیا (یه‌ك ملیۆن و ٧٥٣ هه‌زار و ٨٣٦)، فه‌ڕه‌نسا (یه‌ك ملیۆن و ٦٦١ هه‌زار و ٨٥٣)، ئیسپانیا (یه‌ك ملیۆن و ٣٨٨ هه‌زار و ٤١١)، ئه‌رجه‌نتین (یه‌ك ملیۆن و ٢٨٨ هه‌زار و ٨١٤)، به‌ریتانیا (یه‌ك ملیۆن و ١٧١ هه‌زار و ٤٤١)، كۆلۆمبیا (یه‌ك ملیۆن و ١٢٧ هه‌زار و ٧٣٣)، مه‌كسیك (٩٩٥ هه‌زار و ١٢٨).
به پێی ئاماره‌كان، له سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٢٥٣ هه‌زار و ٥٥٣ كه‌س دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و، ٣٥ ملیۆن و ٤٣٧ هه‌زار و ٧٣٨ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه دوای چاره‌سه‌ری پزیشكیی پێویست چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.