شه‌وی شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی كه ڕاگه‌یه‌ندرا كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه، جۆو بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا وتاری سه‌ركه‌وتنی له شاری ویلمنگتۆنی ویلایه‌تی دێلوێرهوه پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند :خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته قسه‌ی هه‌بوو ، ئه‌وان سه‌ركه‌وتنێكی ڕوونیان به ئێمه به‌خشی، سه‌ركه‌وتنێكی جێگای باوه‌ڕ سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی. ئێمه زۆرترین ده‌نگمان له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا به‌ده‌ستهێنا 74 ملیۆن ده‌نگ.
بایدن له گوتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له پشتیوانانی گوتیشی : به‌و بڕوا‌و متمانه‌یه‌ی كه ئێوه به‌منتان به‌خشیوه له خۆبایی نابم، به‌ڵێن ده‌ده‌م ببم به سه‌رۆكێك كه هه‌وڵ نه‌دات دابه‌شبوون دروست بكات به‌ڵكو یه‌كگرتووی پێكبهێنێت، كه ویلایه‌تی شین و سور نه‌بینێت ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببینێت.
گوتیشی :هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا له ئاستی جیهاندا ڕێزی لێبگیرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جۆو بایدن سوپاس جیلی هاوسه‌ری و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی كرد و هه‌روه‌ها ستایشی جێگره‌كه‌ی كامڵا هێرسیشی كرد و گوتی: هه‌ڵبژاردنی ساته‌وه‌ختێكی مێژووییه ، ئه‌و مێژوو تۆمار ده‌كات وه‌كو یه‌كه‌م ژن یه‌كه‌م ژنی ڕه‌شپێست یه‌كه‌م ژنی باشوری ئاسیا. یه‌كه‌م كچی كۆچبه‌ره كه هه‌ڵبژێردرابێت. پێم مه‌ڵێن ئه‌مه مه‌حاڵه له ئه‌مه‌ریكا.
بایدن له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕووی ده‌می كرده ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیان به سه‌رۆك ترامپ داوه‌و گوتی : من له بێئومێدییهكان تێده‌گه‌م، بۆخۆشم چه‌ند جارێك سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام ئێستا با ئێمه ده‌رفه‌تێك به یه‌كتربده‌ین، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕق و كینه وهلاوهنێین، دانبه‌خۆماندا بگرین، جارێكی تر یه‌كتر ببینین و جارێكی تر گوێ بۆیه‌ك بگرین و پێشوه‌چوون ئه‌نجام بده‌ین. پێویسته ئێمه چیتر بهرههڵستهكانمان وه‌كو دوژمن سه‌یر نه‌كه‌ین. ئه‌وان دوژمنی ئێمه نین ئه‌وان ئه‌مه‌ریكاین.
هه‌روه‌ها به‌ر له جۆو بایدن كامڵا هێرس جێگری بایدن وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتاره‌كه‌ی به ڕسته‌یه‌كی جۆن لویس، یه‌كێك له ڕێبه‌رانی مافی سڤیلی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی كۆنگرێس، ده‌ستپێكرد و گوتی " ئه‌ندامی كۆنگرێس جۆن لویس به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات نوسیبوی دیموكراسی ده‌وڵه‌تێك نییه به‌ڵكو كردارێكه. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو دیموكراسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ر نییه. ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی خواسته‌كانمان بۆ كاركردن له پێناوی به‌هێزه." گوتیشی " پاراستنی دیموكراسی خه‌باتی ده‌وێت قوربانی ده‌وێت، به‌ڵام چێژی تێدایه. پێشكه‌وتنه چونكه ئێمه‌ی خه‌ڵكی هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه داهاتوویه‌كی باشتر بونیاتبنێین.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.