سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی جۆ بایدن كرد و له تویته‌ر نووسییه‌تی "به ئومێدی درێژه‌دان به ھه‌ماھه‌نگیی به‌ھێزی نێوان كورد و ئه‌مریكا."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تێدا ھاتووه: "پیرۆزبایی له جۆ بایدن ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به ئومێدی درێژه‌دان به ھه‌ماھه‌نگیی به‌ھێزی نێوان كورد و ئه‌مریكا."
شایانی باسه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود،سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پێشتر پێشبینی كردبوو كه جۆیایدن كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.