کەسایەتی و سیاسەتمەداری سەربەخۆ، سەبارەت بە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو بوونی بە سەرۆک ڕاگەیاند: سەرکەوتنیشی جێگەی خۆشاڵیە.
کەسایەتی و سیاسەتمەداری سەربەخۆ دکتۆر ناجح میزان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند: بایدن خاوەن پڕۆژەی کۆنفیدڕاڵی بوو بۆ عێڕاق، ئەمەش ئەوە دیار دەخات کە ئەم پیاوە گرینگی به ڕەوشی عێڕاق دەدات و یەکێکه لەو کەسانەی به باشی لە ڕەوش و باروودۆخی عێڕاق دەگات که پێشتر وەک جێگیری سەرۆکی ئۆباما بووە، هەروەها خاوەن ڕوئیایەکه بووە كه کار بۆ جێ به جێ کردنی دهكرد.
کەسایەتی و سیاسەتمەداری سەربەخۆ دکتۆر ناجح میزان گوتیشی: بایدن له هەموو حاڵەتێکدا سووربووه لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی عێڕاق، ویستوویهتی بیكاته سیستەمی فیدڕاڵی و حوکمی ناوەند بەیەکجارەکی نەمێنیت، که عێڕاقی گەیاندە ئەوەی هەیه که یەکێك بوو له دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێستاش له ڕووی دواکەوتوو و مایەپووچیەوە له دواوەی سۆماڵه، عێڕاق ناتووانێت له سیستەمی ناوەند بژێت که له ١٤/٧/١٩٥٨ و تا ئێستا که ڕەوشەکەی گەیشتە ئەوەی ئێستا.
گوتیشی: جا لەسەر بایدن ئەوەیه بەڵێنی پێداین و جێ به جێ بکات که وەك باوەڕی بەوە بوو عێڕاق بکاتە کۆنفیدڕاڵیەت، بۆیه وای به باش دەزانم لەسەر ئەم پڕۆژەیە کار بکات ، چونکه هەرێم و کۆنفیدڕاڵیەت چارەسەرە، بۆیە لەسەر سیاسیەکان و پەڕلەمانتاران به تایبەتی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و سوونهنشینەکان و ناوچەکانی باشوور و شیعەکان و له کوردستان که له دەسەڵاتن ئەمە بۆچوونی یەکگرتوویان بێت، لەسەر حکومەتی کازمی ئەگەر خۆی به نیشتیمانپەروەر دەزانێت و چاوی لەسەر عێڕاق دەبێت ماف به هەرێمەکان بدات تا هەرێمێك کار بۆ خۆی بکات له ڕووی بنبڕکردنی گەندەڵی و وەبەرهمهێنان و ئاوەداکردنەوە وەک نموونەی کوردستان ، لەسەر بایدەن گوێ لەو دەنگانه بگرێت که داوای فیدڕاڵیەت دەکەن، هەروەها ئەوانیش دەنگیان بەرزبکەنەوە بۆ داواکانیان.
شایهنی باسه ئهمرۆ شهممه 7ی 11ی 2020 میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند: جۆ بایدنی بەربژێری دیموکراتەکان بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی، بەربژێری کۆمارییەکانی بردەوە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.