لە كاردانەوەی ڕووداوەكەی رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم له ناحیەی چەمانكێ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەلایەن چه‌كدارانی پەكەكە كرایە ئامانج و پێشمەرگەیەك شەهید بوو و ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون، باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عێراق به توندی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له دژی دامه‌زراوه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، فه‌ره‌نسا به توندترین زاراوه ئه‌و هێرشانه ئیدانه ده‌كات، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سنووری پارێزگای دهۆك كرانه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020 بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه کرایە ئامانج و ته‌قێندرایه‌وه، بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو، سێ دیكه‌ش برینداربوون.
له‌م دوای هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كاردانه‌وه‌ی نێوخۆی نێوده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرشه‌كانی چه‌كدارییه‌كانی په‌كه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.