ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٤٩ ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٢٤٨ هه‌زار و ٧٩٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٩ ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار و ١٧٢ كه‌س، ٣٥ ملیۆن و ٢٥٦ هه‌زار و ١٦ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و ١٣ ملیۆن و ١٦٤ هه‌زار و ٣٦٢ كه‌سیش له‌ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٥٩ هه‌زار و ٧٨٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٤٢ هه‌زار و ٢٣٩ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.