جۆ بایدن، كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له ویلایه‌تی دێلاوێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به به‌ده‌ستهێنانی ٧٤ ملیۆن ده‌نگ، زۆرترین ده‌نگی له مێژووی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كاندیدی پارتی دیموكراته كه دوای ٢٤ ساڵ له ویلایه‌تی ئاریزۆنا و دوای ٢٨ ساڵ له ویلایه‌تی جۆرجیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت.
بایدن جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی نیشان ده‌دات و رایگه‌یاند: "به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ٣٠٠ كورسی نوێنه‌رایه‌تی له پێشڕه‌ویداین".
ناوبراو داوای له لایه‌نگرانیشی كرد ئارامی بپارێزن و گوتی: "دیموكراسی له كاردایه و ده‌نگه‌كانتان هه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی وه‌ستاندنی پرۆسه‌كه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش بده‌ن من رێگه‌یان پێناده‌م".
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كانی په‌نسلڤانیا، كارۆلینای باكوور، جۆرجیا، ئاریزۆنا، نێڤادا و ئالاكسا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له كارۆلینای باكوور و ئالاسكا، دۆناڵد تره‌مپ له پێشه‌وه‌یه و له په‌نسلڤانیا، نێڤادا، ئاریزۆنا و جۆرجیا، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی جۆ بایدن زۆرتره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌شی تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه، جۆ بایدن ٢٥٣ كورسی نوێنه‌رایه‌تی و دۆناڵد تره‌مپ ٢١٤ كورسی نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر كام له كاندیده‌كان بتوانێت ٢٧٠ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.